Cîhan
نیگەرانی پاکستان لە پێدانی غەرامەی ١٨ میلیارد دۆلاری بە ئێران
پەیامی کورد ... نیگەرانی پاکستان لە پێدانی غەرامەی ١٨ میلیارد دۆلاری بە ئێران
جێگری وەزیری نەوتی پاکستان ڕایگەیاندووە لە ئەگەری ئەوەی کە سەرچاوەی تەواو بۆ دامەزراندنی خاڵی بۆڕی گازی ئێران دەستەبەر بەکرێت ئەم ووڵاتە لەگەڵ مەترسی غەرامەی ١٨ میلیارد دۆلاری بەرەوڕوو دەبێتەوە .
سید حسێن تارێق ڕایگەیاند ٣٢٥ میلیارد ڕووپیە بۆ ئەم پڕپژە تەرخان کردووە بەڵام تەنیا ٢،٨ میلیارد ڕووپیە تاکوو ئێستا دەستەبەر کراوە .
جێگری وەزیری نەوتی پاکستان لە هەمان حاڵدا ووتی بە پێی گەمارۆوەکانی ئەمریکا هاوردەی گاز لە ئێران ەوە قەدەغەیە و پاکستان ناتوانێ لە ئێران گاز بکڕێت .