Cîhan
نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری شەڕێکی ماڵ وێرانکەر دەدات
نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا دەڵێت، دووبارە بوونەوەی شەڕ و بەریەککەوتنی نێودەوڵەتی لە سووریا، بابەتێکی جێی نیگەرانیە.
ستافان دی مستۆرا، نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشداری لەبارەی ڕوودانی شەڕێکی لەم چەشنە دەدات و دەڵێت “شەڕێکی ماڵوێرانکەرەو خەڵکی مەدەنی زۆرترین تێچوو دەدەن”.
ئەم دیپلۆماتکارەی نەتەوەیەکگرتووەکان هەروەها دەڵێت: ترسی ئەوەمان هەیە، کە قووڵبوونەوەی ناکۆکیەکان لە ئیدلیب یان باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا، زیان بە ئاسایش و سەقامگیری نێودەوڵەتی بگەینێ.
دی مستۆرا جەختیش لە سەر یەکپارچەیی خاکی سووریا دەکاتەوە و دەڵێت، پرۆسەی گفتوگۆی نێودەوڵەتی زیاتر لە هەموو کات بۆ ئەم ووڵاتە پێویستە.