ئەنجوومەنی ئاسایش لەبارەی دۆخی عێراق کۆ دەبێتەوە
پەیامی کورد... ئەنجوومەنی ئاسایش لەبارەی دۆخی عێراق کۆ دەبێتەوە
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کۆبوونەوەیەک سەبارەت بە ڕەوشی عێراق ئەنجام دەدات.
ئەنجوومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، کۆ بوونەوەکە کاتژمێر 6: 00ی ئێوارەی ئەمڕۆ ئەنجام دەدرێت و تایبەتکراوە بە گفتوگۆکردن لەسەر دۆخی عێراق.
لە کۆبوونەوەکەدا جینین پلاسخارت نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق یۆنامی، نوێترین ڕاپۆرت سەبارەت بە دوایین پێشهاتەکان سەبارەت بە ڕەوشی سیاسی و خزمەتگوزاری و ئابووری و مرۆیی عێراق دەخاتەڕوو.
هاوکات، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنەکەدا کە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابوردوو ئەنجام درا، جینین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق وتارێکی پێشکەش کرد و ڕایگەیاند، نەتەوە یەکگرتووەکان بەردەوامە لە هەوڵ و پاڵپشتییەکانی بۆ حکومەتی عێراق، لەگەڵ ئەوەشدا «گەندەڵی لە عێراق بووەتە کێشەیەکی گەورە».