TR KU SO
FB X
Cîhan

نرخی نەوت بۆ نزیک (٨٠) دۆلار بەرزدەبێتەوە

نەهرۆ
Admin
📅 17 Mayıs 2018 17:46

ئەمڕۆ بازاڕی نەوت بەگوڕوتینەوە کرایەوە و نرخی نەوتی برێنت لە (٨٠) دۆلار نزیکبووتەوە، ئەو نرخەش ئاستێکە کە لەمانگی (١١)ی ساڵی (٢٠١٤)ەوە لە بازاڕی نەوتدا نەبینراوە.

ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویانکردووەتەوە، کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، نرخی نەوتی برێنت چوار سەنت بەرزبووەوەو گەیشتە (٧٩،٣٢) دۆلار.

هاوکات نرخی نەوتی سووکی تەکساسیش (١٩) سەنت بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێک بە (٧١،٦٨) دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.

لای خۆشیەوەە بانکی (ئەی ئێن زێدی)ی ئۆسترالی لەباەری نرخەکانی نەوت رایگەیاندووە، بەهۆی مەترسییە جیۆپۆلەتیکییەکان و نیگەرانی وەبەرهێنەران، نرخی نەوت سنووری (٨٠) دۆلار تێدەپەڕێنێت.

Paylas: