TR KU SO
FB X
Cîhan

ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری دەداتە ئێران

Rozan Ateş
Yazar
📅 07 Haziran 2022 17:35

پەیامی کورد... ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری دەداتە ئێران

سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم ڕایگەیاند، ڕوونکردنەوەی ئێران لەبارەی ئەو بەڵگە ئەتۆمییانەی لە سێ شوێن دەستنیشان کراوە و ئاژانسەکەی لێی ئاگادار نەکردووەتەوە دڵنیاکەرەوە نین.

ڕافائێل ماریانۆ گرۆسی، سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم لەگەڵ ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم لە ڤیەننا پایتەختی نەمسا کۆبوویەوە و لە لێدوانێکی ڕۆژنامەنووسیدا باسی لە بەڵگە ئەتۆمییەکانی ئێران کرد.

ئاماژەی بەوەشدا، "ناچارین بەردەوام ببین لە کارکردن لەگەڵ ئێران ئەو وەڵامانەی لە ئێرانەوە پێمان گەیشتوون دڵنیاکەرەوە نین و ناتوانین بەم شێوەیە پێشکەوتن لە کارکردنمان لەگەڵ ئێران بەدەست بهێنین".

گرۆسی ئەوەشی خستە ڕوو، "ئێران پرۆگرامێکی ئەتۆمیی زۆر گرنگ و فراوانی هەیە و دەبێت لەگەڵمان کار بکەن بەڵام لێپێچینەوە لەو وەڵامانە دەکرێت کە دەیدەنەوە".

ئاشکراشی کرد، ئاژانسی ئەتۆمی گومانی هەیە، بۆشایی هەیە لە زانیارییەکانی لەبارەی ئەتۆمی ئێرانەوە دەشڵێت، "ئەمانە بابەتی زۆر گرنگن بە ڕای من لەبەر بەرژەوەندیی ئێران دەبێت ئەم گومانانە بڕەوێننەوە ئەو کات بەم شێوەیە دەتوانن بەردەوام بن، ئەگەر بە ڕوونی باسی بکەم جگە لەمە ڕێگای دیکە نییە".

لەبارەی بڕیاردان یان نەدان سەبارەت بە ئێران گرۆسی ئاماژەی بەوەدا، "کەمبوونەوەی هەماهەنگی نێوان ئێران ئاژانسەکە دۆخێکە هیچ کەس حەزی پێ ناکات بەڵام ئەگەر بڕیارێک هەبێت، دەبێت وەکوو هۆشدارییەک زیاتر بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ئێستا تەماشا بکرێت".

 

Paylas: