TR KU SO
FB X
Cîhan

پێنتاگۆن بە فەرمی زیاتر لە ٥٠٠٠ سەربازی دیکەی ئەمریکی بۆ عێراق نارد

سارا
Yazar
📅 01 Ocak 2020 17:25

پەیامی کورد    ...   پێنتاگۆن بەفەرمی زیاتر لە ٥٠٠٠ سەربازی دیکەی ئەمریکی بۆ عێراق نارد .

مارک ئێسپێر وەزیری بەرگری ئەمریکا چەند کاتژمێر پێش ئێستا ڕایگەیاند : جگە لە ناردنی ٧٥٠ هێزی مارینز ی ئەمریکی لە ئاکامی هێرش بۆ سەر باڵیۆزخانەی ویلایەتەیەکگرتووەکان لە بەغدا ، ٤٠٠٠ سەربازی دیکە لە هیزەکانی هەوا بۆرد ی بەناوبانگ بە DRB ئەمریکی لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا دەنێرێتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بە تایبەتی بۆ ناو خاکی عێراق .

ئەم هێزە خۆیان ئامادە کردووە و ڕایانگەیاند خۆیان بۆ هەر جۆرە هەوڵ و ئۆپراسیۆنێکی لە ناکاو لە ڕۆژانی داهاتوودا ئامادە دەکەن .

پێش بێنی دەکرێت پێنتاگۆن وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە ماوەی چەند کاتژمێری داهاتوودا بەیاننامەیەک سەبارەت بە جێگیر کردن هیزەکانیان لە عێراق بڵاو بکەنەوە .

 

Paylas: