TR KU SO
FB X
Cîhan

پێنتاگۆن: واشنتن بە بڕی ٨٢٠ ملیۆن دۆلاری دیکە چەک بۆ ئۆکراینا دەنرێت

Rozan Ateş
Yazar
📅 02 Temmuz 2022 17:54

پەیامی کورد... پێنتاگۆن: واشنتن بە بڕی ٨٢٠ ملیۆن دۆلاری دیکە چەک بۆ ئۆکراینا دەنرێت

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا-پێنتاگۆن ڕایگەیاند، واشنتن بە بڕی ٨٢٠ ملیۆن دۆلاری دیکە چەک و تەقەمەنی بۆ ئۆکراینا دەنێرێت.

دوێنێ هەینی ١ی تەممووزی ٢٠٢٢، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ئاشکرای کرد، ناردنی ئەو بڕە هاوکارییە دەبێتە چواردەیەمین پاکێجی چەک و تەقەمەنی کە ئەمریکا بۆ هێزەکانی ئۆکراینای دابین بکات.

هەروەها دەڵێت، یارمەتییەکە دوو سیستەمی بەرگریی ئاسمانی، چەندین مووشەک، ١٥٠ هەزار گوللە تۆپی ١٥٥ میللیمی و چوار ڕاداری دژە تۆپ لەخۆدەگرێت.

ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سیستەمە بەرگرییە ئاسمانییەکان کە بە ناسامس ناسراون، بریتین لە سیستەمی مووشەکیی مەودا کورت و مامناوەند کە لە زەوییەوە ئامانجە ئاسمانییەکان بە مووشەک دەخەنە خوارەوە.

پێنتاگۆن دەشڵێت، ئەو سیستەمانە بۆ ئەوەن ئۆکراینا بتوانێت دژی فڕۆکە، درۆن و مووشەکە کرووزەکانی ڕووسیا بەرگری لە خۆی بکات.

Paylas: