Cîhan
کوژران و برینداربوونی ٤ پۆلیس لە پارێزگای سەلاحەدین
پەیامی کورد... کوژران و برینداربوونی ٤ پۆلیس لە پارێزگای سەلاحەدین
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای سەڵاحەدین رایگەیاند، لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو بە هێزە ئەمنییەکاندا دوو پۆلیسی فیدڕاڵی کوژران و دووانی دیکەش برینداربوون.
لەمبارەیەوە سەرچاوەیەکی لە پارێزگای سەڵاحەدین بە میدیا ناوخۆییەکانی راگەیاند، لەکاتی ئەنجامدانی ئەرکەکەیان، بۆمبێکی چێنراو بە هێزێکی ئەمن یپۆلیسی فیدڕاڵیدا تەقیەوەتەوە.
هاوکات ئەمەشی خستەڕوو، لە ئەنجامی رووداوەکە دوو پۆلیس کوژراون و دووانی دیکەش برینداربوون.