TR KU SO
FB X
Cîhan

کوژرانی ١١ سەربازی سووریا لە ڕەقا

Rozan Ateş
Yazar
📅 20 Haziran 2022 22:53

پەیامی کورد... کوژرانی ١١ سەربازی سووریا لە ڕەقا

وەزارەتی بەرگری سووریا دەڵێت لە هێرشێکدا بۆ سەر پاسێک لە باکووری سووریا ١٣ کەس کوژران، زۆربەیان سەربازانی هێزەکانی حکومەت بوون.

وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا وتی بەهۆی هێرشەکەوە ١١ سەربازی حکومەت و دوو هاووڵاتی مەدەنی کوژراون، هێرشەکەشی بە هێرشێکی تیرۆریستی ناو برد کە کراوەتە سەر پاسێکی گواستنەوەی هاووڵاتییانی مەدەنی. وتیشی سێ سەربازی دیکە برینداربوون.

دەزگای هەواڵی سووریا سانا وتی هێرشەکە لە ناوچەی جەبەل ئەل بیشری پارێزگای ڕەققە ڕووی داوە.

هێشتا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی هێرشەکەی ڕانەگەیاندووە.

 

Paylas: