چوار ئەندامی هەواڵگریی عێراق لە دیالە کوژران
پەیامی کورد ... چوار ئەندامی هەواڵگریی عێراق لە دیالە کوژران
له ناوچه‌ی میقدادیه‌ی سه‌ر به پارێزگای دیاله، چه‌كدارانی داعش دوای ئه‌وه‌ی هاوڵاتیه‌كی شیعه مه‌زهه‌ب ده‌فڕێن و ده‌یكوژن، ته‌رمه‌كه‌شی بۆمب رێژ ده‌كه‌ن و له‌كاتی پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بۆمبه‌كه‌دا ئه‌فسه‌رێك و سێ ئه‌ندامی هه‌واڵگری عیراق گیانیان له ده‌ستدا.
به‌پێی هه‌واڵی میدیا عیراقییه‌كان، ئێواره‌ی دوێنێ سێشه‌ممه ٢٧ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠٢٠، لەلایەن چه‌كدارانی داعشەوە ھاوڵاتیەکی شیعە مەزھەب لە سنووری ناوچەی (میقدادیە)ی سەربەپارێزگای دیالی ڕفێندرا.
دواتر لەلایەن چه‌كدارانی داعشه‌وه ھاوڵاتیەکە کوژراو و لەھەمان کاتدا تەرمەکەی بۆمبڕێژکرابوو، دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی ھێزە ئەمنییەکان و ھەواڵگرییەکان له بوونی ته‌رمه‌كه، لەکاتی پشکنینی تەرمەکەدا تەقییەوە پیایاندا. لە ئاکامدا ئەفسەرێک و سێ ئەندامی ھەواڵگری گیانیان له ده‌ستدا و دوو دیکە برینداربوون.