Cîhan
وەزیری بەرگری ئیسرائیل بە گومانی تووشبوونی بە کۆرۆنا قەرەنتینە کرا
پەیامی کورد ... وەزیری بەرگری ئیسرائیل بە گومانی تووشبوونی بە کۆرۆنا قەرەنتینە کرا
بێنی گانتس " سەرۆکوەزیری جێنشینی ئیسرائیل و وەزیری شەڕ و بەرگری ئەم ووڵاتە ئەمڕۆ چوارشەممە بە گومانی تووشبوونی بە ڤیرووسی کۆرۆنا ڕەوانە قەرەنتینە کرا .
بە پێی ڕاپۆرتێک قەرەنتینە کردنی گانتس دوای ئەوەی ڕوویدا کە ئەو شەوی یەکشەممە لەگەڵ بەرپرسانی پزیشکی دیدار و چاوپێکەوتنی هەبووە و بە پەیوەندی بوونی بە کەسێکی نەخۆشەوە بەم ڤیرووسە لەم دیدارەدا شکی کردووە .
ئەو بە مەبەستی ئەنجامدانی تاقیکاری کۆرۆنا تاکاتی دەرکەوتنی دەرئەنجامەکەی ڕەوانەی قەرەنتین کراوە .