TR KU SO
FB X
Cîhan

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە ئەیاسۆفیا داواکارییەک ئاراستەی تورکیا دەکات

سارا
Yazar
📅 02 Temmuz 2020 01:09

پەیامی کورد     ...    وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە ئەیاسۆفیا داواکارییەک ئاراستەی تورکیا دەکات 

مایک پۆمپێئۆ ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا داوای لە دەوڵەتی تورکیا  کرد بینای ئەیاسۆفیا بە شێوەی مۆزەخانە بپارێزێت و لە ڕواڵەت پیدانی وەکوو مزگەوت خۆپارێزی بکات .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە ڕۆیتەرز وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا ، مایک پۆمپێئۆ ڕۆژێک پێش دەرکردنی حۆکمی دادگا دەربارەی بینای ئەیاسۆفیا داوای لە دەوڵەتی تورکیا کدر ئەم بینایە وەکوو مۆزەخانە بپارێزێت ئەو شوێنە نەکاتە مزگەوت .

ڕەجەب تەئیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا لە پێشنیاریکدا ڕایگەیاند بینای ئەیاسۆفیا دەبیتە مزگەوت . دادگای تورکیا سبەی پێنجشەممە دەربارەی کردنی بە مۆزەخانەی ئێستای ئەیاسۆفیا بە مزگەوت حۆکم دەدات .

پۆمپێئۆ لە بەیاننامەیەکدا دەربارەی ئەم بابەتە ، سەرەتا دەستخۆسی لە دەوڵەتی تورکیا کرد کە ئەم بینایە " بە شێوەیی باڵا و باش " وەکوو مۆزەخانە ئیدارە دەکات ، بەڵام هۆشداریدا کە گۆڕانکاری لە دۆخی ئیستای ئەدا ، سیمای میراتی مێژوویی ئەو کەم دەکاتەوە 

Paylas: