وەزیری دەرەوەی ئێران ... دەمانەوێ لەگەڵ سەعوودیە و ئیمارات پەیوەندییەکی باش درووست بکەین
پەیامی کورد ... وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگه‌یاند له‌گه‌ڵ ووڵاتانی ناوچه‌كه كه په‌یوه‌ندییه‌كی باشمان هه‌یه و ده‌مانه‌وێ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ سعوودیه و ئیمارات درووست بكه‌ن.
موحەمەد جەواد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگەیاند، “په‌یوه‌ندی بێوێنه‌مان له‌گه‌ڵ ڕووسیا، توركیا، پاكستان و ژماره‌یه‌ك له ووڵاتانی كه‌نداو هه‌یه. ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندی هاوشێوه له‌گه‌ڵ سعوودیه و ئیمارات-یش درووست بكه‌ین. جگه له حاڵه‌تێک هیچ كێشه‌مان نییه له درووستكردنی په‌یوه‌ندی گونجاو له‌گه‌ڵ جیهان”.
زه‌ریف هەروەها ڕایگەیاند كه ئه‌مریكییه‌كان به‌رده‌وام پێیان ده‌ڵێن “له‌و ناوچه‌یه به‌دوای چییه‌وه‌ن؟”، به‌ڵام پێویسته پرسیار له‌وه بكرێت كه ئه‌مریكا لێره به‌دوای چییه‌وه‌یه چوونكه بۆخۆیان لێره ژیاون و ده‌زانن له‌و خاكه ناسڕدرێینه‌وه.
ئەو هەروەها لە ووڵامی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی کە باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له ناوچه‌كه له‌گه‌ڵ ئیسرائیل هاوپه‌یمانییان درووستكردووه، ووتی، “له ناوچه‌كه ئیسرائیل له ڕیزی هاوپه‌یماناندا نییه. به هاوپه‌یمانییه‌كی له‌و جۆرە ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت ناتانیاهۆ له ده‌سه‌ڵات بمێنێته‌وه وه‌ك ئه‌وە وایه كه ده‌یانه‌وێت قه‌ڵا له لم دروست بكه‌ن”.