TR KU SO
FB X
Cîhan

وەزیری ژینگەی کۆماری دۆمینیکان تیرۆر کرا

Rozan Ateş
Yazar
📅 07 Haziran 2022 17:28

پەیامی کورد... وەزیری ژینگەی کۆماری دۆمینیکان تیرۆر کرا

بەرپرسانی حکومەت لە کۆماری دۆمینیکان کوژرانی وەزیری ژینگە و سامانە سروشتییەکانی ئەو وڵاتەیان لە ئۆفیسەکەی ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاپۆرتە میدیاییە ناوخۆییەکان لە کۆماری دۆمینیکان، «ئۆرلاندۆ جرگە مرا» وەزیری ژینگەی ئەو وڵاتە لە هێرشێکی چەکداریدا کوژرا.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتانە هێرشێکی چەکداری کراوەتە سەر ئۆفیسی جرگە مرا تەقەی لێکراوە و بە سەختی بریندار بوو.

وەزیری ژینگەی کۆماری دۆمینیکان کە لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا بریندار بوو، بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە دواتر گیانی لەدەستدا.

دەوترێت دوابەدوای هێرشەکە گومانلێکراوەکە هەڵاتووە و ژمارەیەکی زۆر لە هێزە ئەمنییەکانیش بۆ شوێنی ڕووداوەکە ڕەوانە کراون.

ئۆرلاندۆ جرگە مرا، لە مانگی ئابی ٢٠٢٠دا وەک وەزیری ژینگە و سامانە سروشتییەکان دەستنیشان کرا.

Paylas: