وەزیری ناوخۆی تورکیا : ئێرە هۆتێلی داعشیانی ئەرووپایی نییە ، ئەگەرمامەڵەی ئەورووپا وابێت هەموویان دەگەڕێنینەوە
پەیامی کورد ... وەزیری ناوخۆی تورکیا : ئێرە هۆتێلی داعشیانی ئەرووپایی نییە ، ئەگەرمامەڵەی ئەورووپا وابێت هەموویان دەگەڕێنینەوە .
وەزیری ناوخۆی تورکیا هەڕەشەی گەڕانەوەی ئەو زیندانییە داعشانە دەکات کە لە ووڵاتانی ئەورووپاوە چوانەتە ناو رێکخراوی داعش و دەستگیرکراون.
بەپێی هەواڵەکان ئەمڕۆ ٢ی نۆڤەمبەری ٢٠١٩ سڵێمان سۆیلۆ وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاندوە، ووڵاتەکەی هۆتێل نیە بۆ راگرتنی ئەو زیندانییانەی داعش کە لەووڵاتانی دیکەی ئەورووپاوە هاتوون.
وەزیری ناوخۆی تورکیا وتیشی، ئە گەر ووڵاتانی ئەورووپا بەوجۆرە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکەدا بکەن ئەوان ناچاردەبن زیندانیانی داعش رەوانەی ووڵاتەکانیان بکەنەوە.
وەزیری دەرەوەی تورکیا رەخنەی تووندی ئاراستەی وڵاتانی ئەوروپا کرد و رایگەیاند، ئەوان پشت لەهاووڵاتیانی خۆیان دەکەن، بەتایبەتی ئەو هاوڵاتیانەی کە پەیوەندییان بەو رێکخراوە تیرۆرستییەوە کردوە، ئەمەش جێگای قبوڵکردن نیە.
لەئێستادا هەزاران دەستگیرکراوی داعش لەدەستی سوپای تورکیا و رێکخراوی هێزەکانی سووریای دیموکراتدایە و چەندین جار داوای گەڕانەوە و دادگایکردنیان کراوە لە ووڵاتەکانی خۆیان، بەڵام ئەورووپا ئامادەی وەرگرتنەوەیان نیە.