TR KU SO
FB X
Cîhan

وەزیری پیشەسازی ئێران بە ڤیرووسی کۆرۆنا تووش بوو

سارا
Yazar
📅 04 Mart 2020 19:16

پەیامی کورد    ...    وەزیری پیشەسازی ئێران بە ڤیرووسی کۆرۆنا تووش بوو .

میدیاکانی ئێران ئاشكرایكرد، ره‌زا ره‌حمانى وه‌زیرى پیشه‌سازیى ئه‌و ووڵاته‌ چه‌ند رۆژێكه‌ تووشى ڤیرووسى كۆرۆنا بوه‌ و له‌ئێستاشدا له‌ یه‌كێك له‌ نه‌خۆشخانه‌كانى تارانی پایته‌خت له‌ژێر چاودێری ووردی پزیشكی دایه‌.
شوێنێک نزیک لە حه‌سه‌ن رۆحانى سه‌رۆك كۆمار ڕایگەیاندووە ، ڕەزا ره‌حمانى له‌ چه‌ند رۆژى رابردوودا تووشى ڤیرووسى كۆرۆنا بوه‌و براوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ى "ئیمام خومه‌ینى" له‌ تارانى پایته‌خت.
به‌پێى زانیاریه‌كان دواتر ئەم وه‌زیره‌ گواستراوه‌ته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌كى دیکە و له‌ئێستادا بارودۆخى ته‌ندرووستى ناوبراو جێگیره‌.

Paylas: