وەزارەتی دەروەی سووریا : ئەردۆغان نەخۆشە !!!
پەیامی کورد ... وەزارەتی دەروەی سووریا : ئەردۆغان نەخۆشە !!!
وەزارەتی دەرەوەی سووریا ڕایگەیاند ووڵامێکی تووند بە ئەرتەشی تورکیا دەدەینەوە و جووڵەکانی ئەردۆغانی بە هەڕەشەیەک بۆ سەر ئاشتی و سەقامگیری جیهان وەسف کرد.
بە گوێرەی هەواڵەکان لە سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دەرەوەی سووریا ڕایگەیاند: سووریا بە تووندی دژایەتی خۆی لە گەڵ دەستێوەردانی دڕندانەی تورکیا بۆ سەر سووریا ڕادەگەیێنێت.
هەروەها ئەوەشی وتووە: پێشێل کردنی یەکپارچەیی سووریا ئیدانە دەکەین و ئەو دەستێوەردانە بۆ سەر سووریا ئەوپەڕی هەڵسوکەوتی دوژمنانەی ڕژێمی ئەردۆغان و پاڵپشتی بێ سنووریەتی لە گرووپە تیرۆریستییەکان. ئەردۆغانی نەخۆش لە بیری بووژاندنەوەی ئیمپراتۆریەتی ڕابردووە .
ئەو سەرچاوەیەی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی سووریا جەختی کرد: بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە و جیهان، سووریا داوا لە کۆمەڵگای جیهانی دەکات کە دەستێوەردانی تورکیا بۆ سەر ئەو ووڵاتە کە پێشێل کردنی ڕاشکاوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکانە، ئیدانە بکات و ڕێگری بکات لە پاڵشتییەکانی ئەردۆغان لە تیرۆریزم.
هەروەها داوا کراوە ڕێگری بکات لە مەترسییەکانی بڵاو بوونەوەی تیرۆریزم لە ناوچەکە و جیهان. تورکیا بە کارەکانی بەرانبەر ووڵاتانی جیهان لەوانە لیبیا و سووریا و هەڵسوکەوتی بەرانبەر پەنابەران هەڕەشەیەکی جیدیە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری جیهانی.