TR KU SO
FB X
Cîhan

وەزارەتی نەوتی عێراق داهاتی نەوتی مانگی ڕابردووی بڵاوكردەوە

Rozan Ateş
Yazar
📅 02 Aralık 2021 01:25

پەیامی کورد … وەزارەتی نەوتی عێراق داهاتی نەوتی مانگی ڕابردووی بڵاوكردەوە

وەزارەتی نەوتی عێراق داهات و فرۆشی مانگی تشرینی دووەمی نەوتی عێراقی راگەیاند كە كۆی گشتی گەیشتۆتە (7) ملیار و(590) ملیۆن دۆلار.

وەزارەتی نەوتی عێراق داهات و فرۆشی مانگی تشرینی دووەمی نەوتی عێراقی ئاشكرا كردو بەپێی ئامارەكانیش، لەم مانگەدا عێراق بڕی (98) ملیۆن (192) هەزار و( 317) بەرمیل نەوتی خاو هەناردەکراوە، كە بڕی هەناردە دەكاتە (3) ملیۆن و (273)هەزار بەرمیل نەوت لە هەر ڕۆژێكدا.

ئەوەش ئاشكرا كراوە كە داهاتی نەوت گەیشتوەتە (7) ملیار و(590) ملیۆن دۆلار، كە تێکڕای نرخی یەک بەرمیل نەوت گەیشتوەتە ( 77.33) دۆلار.

Paylas: