Cîhan
کونسوڵخانەی ئەمریکا هۆشداری دەدات
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکداهۆشداری دەداتە هاووڵاتییانی ووڵاتەکەی لە عێراق، کە لە ڕۆژانی ڕێوڕەسمە ئاینییەکانی شیعەمەزهەبەکان ئاگاداری خۆیان بن.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا ئەمڕۆ یەکشەممە 9/9/2018، بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند : لە مانگی موحەررەمدا نێردراوانی ئەمریکا لە عێراق جموجۆڵەکانیان سنووردار دەکەن.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا هۆشداریی دەداتە فەرمانبەرانی باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەکان و هاووڵاتییانی ئەمریکا، کە لە ڕۆژانی عاشورا (18/9/2018 تا 21/9/2018) خۆیان لە ناوچە قەرەباڵغەکان بپارێزن.
لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا هاتووە، کە فەرمانبەر و هاووڵاتییانی ئەمریکی بە تایبەت لە بەسڕا دەبێ زۆر وریای خۆیان بن و نەچنە ئەو ناوچانەی گومان دەکرێ خۆپیشاندانیان لێ بکرێت.