ووڵاتانی ئەندام لە یەکیتی ئەورووپا ڕاگەێندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە
له ڕاگه‌یێندراوێکی هاوبه‌شدا ووڵاتانی ئه‌ورووپایی نیگه‌رانی خۆیان له سزا و گه‌ماڕۆکانی سه‌ر ئێران له لایه‌ن ئه‌مریکاوه ئاشکرا کرد.
لە ڕاپۆرتێکی ئاژانسی هەواڵی یۆرۆنیوز دا هاتووە ، یه‌کێتی ئه‌ورووپا، فه‌ڕه‌نسا، ئه‌ڵمانیا و بەریتانیا له ڕاگه‌یێندراوێکی هاوبه‌شدا ئاماژه‌یان داوە ، ئه‌ورووپا و هەموو کۆمپانیاکانی ئەورووپا درێژه به کارە بازرگانییەکانی خۆیان دەدەن له‌گه‌ڵ ئێران .
هەروەها هاتووە ، ئامانجی سه‌ره‌کی ئه‌ورووپا پشتیوانی له چالاکی ئابووری له ژێر چه‌تری بڕیارنامه‌ی ۲۲۳۱ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه.
ئه‌م ڕاگه‌ێندراوه له لایه‌ن فێدریکا موگیرینی، به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌کێتی ئه‌ورووپا، ژان لۆدریان، هایکۆ ماس و جێرێمی هانت ه‌وه واژۆ کراوه.
ووڵاتانی ئه‌ورووپایی به‌رجامیان به سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی قه‌ده‌غه‌ی چه‌کی ئەتۆمی ناو بردووه که ئه‌نجامی چه‌ندین ساڵ کاری سیاسی و دیپلۆماتیک بووه و له درێژه‌ی ئاشتی و سه‌قامگیری جیهانییه.
وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌ورووپا جه‌ختیان کردووه که ووڵاته‌کانیان به‌رده‌وام ده‌بن له کردنه‌وه‌ی ڕێڕه‌وی ماڵی له‌گه‌ڵ ئێران و هه‌نارده کردنی نه‌وتی ئێران گه‌ره‌نتی ده‌که‌ن.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە ویلایەتە یەکگتووەکانی ئه‌مریکا دوێنێ ڕایگه‌یاند که له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌وه گه‌ماڕۆکان له دژی ئێران دهسهپێنهوه.