Cîhan
ڕووسیا لە دوو ناوچەی ئۆکراینا ئاگربەستێکی کاتیی ڕادەگەیەنێت
پەیامی کورد... ڕووسیا لە دوو ناوچەی ئۆکراینا ئاگربەستێکی کاتیی ڕادەگەیەنێت
وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ئاگربەستی کاتیی لە دوو ناوچەی ئۆکراینا بەمەبەستی دەرچوونی خەڵکی مەدەنی لەو ناوچانە ڕادەگەیەنێت.
ئەمڕۆ شەممە ٥-٣-٢٠٢٢ وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ڕایگەیاند، " کاتژمێر ١٠: ٠٠ بە کاتی مۆسکۆ، ئاگربەستی کاتیی بەمەبەستی دەرچوونی مەدەنییەکان لە شارەکانی ماریوپۆڵ و ڤۆلنۆڤاخا لە ئۆکراینا ڕادەگەیندرێت".
ئاماژەی بەوەش داوە، "جگە لەو دوو شارە، شەڕی سوپای وڵاتەکەی لە دژی سوپای ئۆکراینا لە هەموو شار و ناوچەکانی دیکە بەردەوام دەبێت".