TR KU SO
FB X
Cîhan

ڕوسیا/ کوتانی ڤاکسینی کۆرۆنا دەست پێدەکات

Rozan Ateş
Yazar
📅 05 Aralık 2020 21:28

پەیامی کورد ... ڕوسیا/ کوتانی ڤاکسینی کۆرۆنا دەست پێدەکات

 

ئەمڕۆ شەممە لە شاری مۆسكۆ-ی پایتەختی ڕوسیا هەڵمەتی كوتان دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا بە ڤاكسینی (سپوتنیكv) دەستی پێكرد و بڕیاریشە لە ڕۆژی سێ‌ شەممەوە لە بەریتانیا دەست پێ بكات.

 

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی (RT)ی ڕوسی، ئەمڕۆ شەممە لە شاری مۆسكۆ هەڵمەتی كوتانی هاووڵاتیان بە ڤاكسینی (سپوتنیكv) دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەستی پێكرد و لە ئێستادا ٧٠ نۆرینگە كراونەتەوە بۆ لێدانی ڤاكسینەكە لە هاووڵاتیان و بڕیارە تا كۆتایی ئەمساڵ ژمارەی نۆرینگەكان بكرێتە ١٠٠ نۆرینگە.

 

لە ئێستادا ڤاكسینەكە دەدرێت لەو هاووڵاتیانەی بە قورسی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون لە مامۆستایان و كارمەندانی كەرتی پەروەردە و چاودێری تەندروستی و خزمەتگوزارییە كۆمەڵایەتییەكان.

 

ئێوارەی دوێنێ‌، سێرگی سوبیانین ڕایگەیاندبوو، كە 5 هەزار هاووڵاتی لە ماوەی كاتژمێری یەكەمی كردنەوەی دەرگای خۆتۆماركردن ناویان تۆماركردووە بەشێوەی ئەلیكترۆنی بۆ وەرگرتنی ڤاكسینەكە.

Paylas: