ڕێکەوتنی ڕووسیا و تورکیا سەبارەت بە هەناردنی کۆمەڵەی دووهەمی سیستەمی بەرگری ئێس - ٤٠٠
پەیامی کورد ... ڕێکەوتنی ڕووسیا و تورکیا سەبارەت بە هەناردنی کۆمەڵەی دووهەمی سیستەمی بەرگری ئێس - ٤٠٠ .
فێدراسیۆنی ڕووسیا و تورکیا سەبارەت بە دەستەبەرکردنی کۆمەڵەی دووهەمی سیستەمی بەرگری مووشەکی ئێس - ٤٠٠ گەیشتوونەتە ڕێکەوتنێکی ئەساسی و کاریگەر .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، ئیسمائیل دەمیر ، سەرۆکی دەبیرخانەی پیشەسازی بەرگری تورکیا ووتی : فێدراسیۆنی ڕووسیا و تورکیا گەیشتوونەتە ڕێکەوتنێکی بنچینەیی و یاسایی سەبارەت بە دەستەبەر کردنی دووهەمین کۆمەڵەی سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئێس - ٤٠٠ .
ڕووسیا لە ساڵی ٢٠١٩ دا یەکەمین ڕێکەوتنی دەستەبەرکردنی چوار بەش لە سیستەمی بەرگری ئێس - ٤٠٠ ی بە تورکیا بە بەهای ٢.٥ میلیارد دۆلار بە کۆتایی گەیاند .
دەمیر لە ووتووێکی تەلەفزیۆنی دا لەگەل کەناڵی NTV ڕایگەیاند : ئێمە گەیشتووینەتە ڕێکەوتنێکی یاسایی لە بواری دەستەبەرکردنی کۆمەڵەی دووهەمی سیستەمی بەرگری ئێس - ٤٠٠ . ئە کارانەی کە هێصتا موەن بریتین لە بابەتگەلی تەکنیکی لە بواری گواستنەوەی تەکنۆڵۆژیای تایبەت بە کار کردنی سیستەمەکە ، ناوەڕۆکی بەرهەم هێنانی هاوبەش و نەخشە ڕێگا لە بەردەوامیدا دیار دەبن .
بە ووتەی ئەو ، تورکیا سەرەڕای دەرنگ کەوتنی بە هۆی نەخۆشی گشتگیری کۆرۆناوە بەڵام بە نیازە سیستەمی بەرگری ئێس - ٤٠٠ بخاتە واری جێبەجێ کردنەوە .
ئەو هەروەها جەختی کردەوە : " سیستەمی بەرگری ئێس - ٤٠٠ بۆ کەڵک لێوەرگرتن کڕدراوە . ئەمە بارەها لە هەموو ئاستێکی دەوڵەتی دا ووتراوە و باسی لێوە کراوە . ئەم کارە بەردەوامی دەبێت .
ئەو هەروەها ووتی : " لە ئانکارا بۆ وەرگرتنی پێشنیارەکان بۆ سیستەمگەلی بەرگری ئاسمانی پاترییۆت و Eurosam حەز و ئارەزوومەندی بوونی هەیە
دەمیر هەروەها جەختی کردەوە : " ئەگەر پێشنیارێکی دیاریکراو هەبێت ، ئێمە لە سەر کار کردنمان لەگەڵ ئەوان بەردەوامی دەدەین . سەبارەت بە سیستەمی پاترییۆت ، ئێمە هێشتا نەگەیشتووینەتە ڕێگە چارەیەکی ڕوون و ئاشکرا . بۆ Eurosam ش کارەکانمان لەگەڵ فەرەنسا و ئیتاڵیا دەستی پیکردووە . بەشی تورکیا تا ڕادەیەک تەواو بووە . هەر بەو مەرجەی ئەو دوو ووڵاتە باقی بەشەکانی خۆیان تەواو بکەن ، ئێمە دەچینە پێشەوە