وزیری دارای عێراق بەڵێنیکی گرینگ دەداتە داواکارییەکی پەرلەمانتاران
پەیامی کورد ... وزیری دارای عێراق بەڵێنیکی گرینگ دەداتە داواکارییەکی پەرلەمانتاران
وه‌زیری دارایی عێراق به‌ڵێنده‌دات، له كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا ڕه‌شنووسێكی چاكسازی ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكات و له‌گه‌ڵ پرۆژه‌یاسای بوودجه‌ی ٢٠٢١ هاوپێچ بكرێت.
ئه‌حمه‌د سه‌فار بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له لێدوانێكدا رایگه‌یاند، عه‌لی عه‌لاوی وه‌زیری دارایی به‌ڵێنیداوه تا كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا ڕه‌شنووسێك بۆ په‌رله‌مان بنێرێت بۆئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ پرۆژه‌یاسای بوودجه‌ی ٢٠٢١دا هاوپێچ بكرێت.
ووتیشی، "له‌كۆبوونه‌وه‌کەی دوێنێ دووشه‌ممه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا پرۆژه‌یاسای بوودجه په‌سه‌ندكرا و ئەمڕۆ ده‌گاته په‌رله‌مان و ره‌وانه‌ی لیژنه‌ی دارایی ده‌كرێت بۆ تاوتوێكردنی".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و ره‌شنووسە چاكسازیه‌ی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه ئاراسته‌ی په‌رله‌مان ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ پرۆژه‌یاسای بوودجه یه‌كده‌خرێت و ده‌كرێته هاوپێچه‌وه، بۆئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ په‌سه‌ندكردنی یاساكه‌دا، ئه‌و ره‌شنووسه‌ش ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت و بخرێته واری جێبه‌جێكردنه‌وه.
له‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا، پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2021 په‌سه‌ندكرا و ئه‌حمه‌د مه‌لا ته‌ڵاڵ وته‌بێژی حكومه‌تیش رایگه‌یاند، پرۆژه‌كه ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ی ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت.