TR KU SO
FB X
Cîhan

کۆریای باشوور هەڕەشە لە کۆریای باکوور دەکات

Rozan Ateş
Yazar
📅 13 Aralık 2023 18:45


پەیامی کورد... کۆریای باشوور هەڕەشە لە کۆریای باکوور دەکات


ئەمڕۆ چوارشەممە، بەهۆی بەردەوامی گرژییەکانی نێوانیان وەزیری بەرگری کۆریای باشوور هەڕەشەی لەناوچوونی لە کۆریای باکوور کرد ئەگەر ئەو وڵاتە هەر کردەوەیەکی نابەرپرسانە ئەنجام بدات و مەترسی لەسەر کۆریای باشوور و بەرژەوەندییەکانی دروست بکات.

وەزیری بەرگری کۆریای باشوور شین وۆن سیک ئاماژەی بەوەکردووە، کۆریای باکوور جگە لە هەڵبژاردنی یەکێک لە بژاردەکانی ئاشتی یاخود لەناوچوون هیچی دیکەی لەبەردەستدا نییە.

باسی لەوەشکرد، ئەگەر پیۆنگ یانگ کردەوەی نابەرپرسانە ئەنجام بدات کە زیان ئاشتی و سەقامگیری ناوچەکە بگەیەنێت ئەوا دۆزەخێک لە وێرانکاری چاوەڕوانی دەکات.

وتەکانی وەزیری بەرگری کۆریای باشوور لەکاتێکدایە، دوای ڕەروانەکردنی یەکەم مانگی دەستکردی سیخوڕی بۆ بۆشایی ئاسمان لەلایەن کۆریای باکوورەوە سیئۆل ڕێککەوتنە دووقۆڵییەکەی نێوانیانی هەڵوەشاندەوە کە لەسەر بنەمای کەمکردنەوەی گرژییەکان و ڕێگری کردن لەململانێکانی نێوانیان ئەنجامدرابوو، بەوهۆیەشەوە بڕیاردرا ئەنجامدانی مانۆڕە سەربازییەکان قەدەغە بکرێتسەربازەکان لە ناوچە هاوبەشەکانی نێوانیان بکشێننەوە.

هاوکات، دوای هەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتنەکەیان کۆریای باشوور دەستی کردووەتەوە بە دووبارە جێگیرکردنەوەی سەرباز و چەکی قورس لەو ناوچانەی بەجێیان هێشتبوو.

Paylas: