TR KU SO
FB X
Cîhan

کریملین: ئابووری ڕووسیا بەهۆی شەڕەوە تووشی " شۆک " بووە

Rozan Ateş
Yazar
📅 10 Mart 2022 20:59

پەیامی کورد... کریملین: ئابووری ڕووسیا بەهۆی شەڕەوە تووشی " شۆک " بووە

ڕۆژی پێنجشەممە وتەبێژی کریملین وتی ئابووری ڕووسیا تووشی " شۆک " بووە و کۆمەڵێک ڕێوشوێن دەگیردرێتەبەر بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی سزاکان، وتیشی ئەمە " جەنگێکی ئابووری بێ پێشیندایە دژی ڕووسیا."

ڕۆژئاوا کۆمەڵێک سزای ئابووری توندی سەپاندووە بەسەر ڕووسیادا بەهۆی داگیرکارییەکەیەوە لە ئۆکراینا.

وتەبێژی کریملین دمیتری پێسکۆڤ بە ڕۆژنامەنووسانی وت " ئابوورییەکەمان تووشی شۆک بووە و دەرەنجامی نەرێنی لێ کەوتووەتەوە، بەڵام کاریگەرییەکانی کەم دەکرێنەوە."

وتی بارودۆخەکە شڵەژاوە، بەڵام ئاماژەی بەوەدا کۆمەڵێک ڕێوشوێن دەگرینە بەر بۆ هێورکردنەوە و جێگیرکردنی بارودۆخەکە.

وتی " ئەمە بە دڵنیاوە بێ پێشینەیە. ئەم جەنگە ئابوورییەی کە دژی وڵاتەکەمان دەستی پێکردووە هەرگیز پێشتر ڕووی نەداوە. لەبەر ئەوە زۆر قورسە پێشبینی هیچ شتێک بکەیت."

Paylas: