TR KU SO
FB X
Cîhan

ئیران هەڕەشەی مەترسیدار لە سعوودیە دەکات

سارا
Yazar
📅 26 Haziran 2018 00:39

ڕاوێژكاری سەربازی خامنەیی، رێبەری ئێران ھەڕەشەی ھێرشكردنە سەر سعوودیە دەكات و دەڵێت، لە یەك ڕۆژدا بەھەزاران موشەك ھێرش دەكەنە سەر سعوودیە و لەناویدەبەن.

یەحیا ڕەحیم سەفەوی یاریدەدەر و ڕاوێژكاری  سەربازیی ڕێبەری ئێران ڕایگەیاند، ئەگەر سعوودیە ھەوڵی ھێرشی سەربازیی بۆ سەر ئێران بدات، لە یەك ڕۆژدا بە ھەزاران موشەك لە تارانەوە سعوودیە دەكەنە ئامانج و لەناویدەبەن. سەفەوی دەشڵێت، ئێران ھێزی یەكەمی ناوچەكەیە و بە بێ ئێران ھیچ پرسێك چارەسەر ناكرێت.

لەماوەی ڕابردوودا سعوودیە و ئێران بەردەوام ھەڕەشەی ھێرشی سەربازییان بۆ سەر یەكتر كردووە.

Paylas: