TR KU SO
FB X
Cîhan

ئێران.. كامێرای چاودێریی بۆ سەپاندنی باڵاپۆشی جێگیر دەكرێت

Rozan Ateş
Yazar
📅 09 Nisan 2023 19:45

پەیامی کورد... ئێران.. كامێرای چاودێریی بۆ سەپاندنی باڵاپۆشی جێگیر دەكرێت


حکومەتی ئێران رایدەگەیەنێت، دەسەڵاتدارانی حکومەت بە نیازن "کامێرای زیرەک" لە شوێنە گشتییەکان و شەقامەکان دابنێن بۆ دەسنیشانکردن و وێنەگرتنی ئەو ئافرەتانەی پابەندنین بە باڵاپۆشییەوە.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی 'میزان'ـی سەر بە دەسەڵاتی دادوەریی ئێران بڵاویکردەوە، بە ئامانجی وەستانی بەرەنگاربوونەوەی یاسای باڵاپۆشی، کامێرای چاودێریی لە شەقام و شوێنە گشتییەکان جێگیر دەکەن، بۆ تۆمارکردنی دیمەنی ئەو کچ و ژنانەی، پابەندنی یاسای باڵاپۆشی نابن.

لە لایەکی دیکەوە پۆلیسی ئێران رایگەیاند، ئەو ژنانەی پابەندنی یاسای باڵاپۆشی نابن، "رووبەڕووی سزا دەبنەوە."

ئەو رێکارەی دەسەڵاتی ئێران لەکاتێکدایە، پێش دوو مانگ نوسینگەی داواکاری گشتیی ئەو وڵاتە، فەرمانێکی ئاڕاستەی پۆلیسی وڵاتەکەی کرد و داوای دەستگیرکردنی ئەو ژنانەی کرد، کە پابەندی یاسای باڵاپۆشی نابن.
 

Paylas: