TR KU SO
FB X
Cîhan

کۆرۆنا لە عێراق گیانی ٥٣ کەسی ئەستاند

Rozan Ateş
Yazar
📅 21 Eylül 2020 21:36

پەیامی کورد ... کۆرۆنا لە عێراق گیانی ٥٣ کەسی ئەستاند

 

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، سێ هەزار و ٩١ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و چوار هەزار و ٢٧ چاکبوونەوە.

 

ئەمڕۆ دووشەممە ٢١ی ئەیلوول، وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، "لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا سێ هەزار و ٩١ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا  وچوار هەزار و ٢٧ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە.“

 

بە پێی ڕاگیەندراوی ئەو وەزارەتە لەو ماوەیەدا ٥٣ کەس بە نەخۆشییەکە گیانیان لەدەستداوە.

Paylas: