TR KU SO
FB X
Cîhan

ئۆکرانیا ھۆشداری لە شەپۆلی کۆچکردنی ھاوڵاتیانی بۆ ئەوروپا دەدات

Rozan Ateş
Yazar
📅 23 Ekim 2022 21:20


‌پەیامی کورد... ئۆکرانیا ھۆشداری لە شەپۆلی کۆچکردنی ھاوڵاتیانی بۆ ئەوروپا دەدات


ھۆشداری لە شەپۆلێکی کۆچکردنی هاوڵاتیانی ئۆکرانیا بۆ ئەوروپا دەدرێت و سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتەش ھۆشداری بە وڵاتانی ئەوروپا دەدات.

ئەمرۆ شەممە 23ـی 10ـی 2022، دەنیس شمیگاڵ، سەرۆک وەزیرانی ئۆکرانیا رایگەیاند، "بەھۆی پچڕانی کارەبا و کەمبوونەوەی ئاو لە ئۆکرانیا، شەپۆلێکی نوێی کۆچکردن، کە ئەو بە "تسۆنامی"ی ناویبردووە، بەرەو ئەوروپا روودەدات."

سەرۆک وەزیرانی ئۆکرانیا جارێکی تر داوای لە وڵاتانی رۆژئاوا کرد، "سیستمی بەرگریی ئاسمانی بۆ تێکشکاندنی ھێرشەکانی رووسیا، بۆ ئۆکرانیا دابین بکەن."

ئاماژەی بەوەشکرد، لە 24ـی شووباتی ئەمساڵەوە کە رووسیا ھێرشی دەستپێکردووە،هەشت ملیۆن کەس ئۆکرانیایان جێھێشتووەکە تەنها ژمارەیەکی کەمیان گەڕاونەتەوە.

Paylas: