ئەردۆغان و نەتانیاهۆ هەڕەشە لە یەکتر دەکەن
دوێنێ یه‌كشه‌ممه، ئه‌ردۆغان، له وتارێكدا، كه له ویلایه‌تى ئه‌ده‌نه ئاراسته‌ى لایه‌نگرانى پارتى داد و گه‌شه‌پێدانى ئیسلامى توركیاى كرد، روویكرده ناتانیاهۆ و پێ گوت" تۆ زۆر لاوازى، ئێمه قه‌ڵاچۆى تیرۆریستان ده‌كه‌ین، به‌ڵام بۆ تۆ بایه‌خى نییه، چونكه تۆ ده‌وڵه‌تى تیرۆرى".
هه‌روه‌ها گوتى: "له‌م جیهانه‌دا، هیچ كه‌سێك تۆى به راستگۆیى خۆش ناوێت. كاردانه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تیش له باره‌ى بڕیاره‌كه‌ى قودسه‌وه له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌ڵگه‌یه‌كى روون و ئاشكرایه. به هۆى ئه‌وه‌ى چه‌كى ناووكیت هه‌یه، سه‌ره‌ڕۆ و خۆت به‌زل مه‌زانه. كاتێك پێویستیت پێى ده‌بێت، ئه‌و چهكهت ئیش ناكا
لە لایەکی ترەوە هەر ئەمرۆ یەکشەممە بنیامین نه‌تانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له تویتێكدا هێرشێكى توندى كرده سه‌ر ئه‌ردۆغان و گوتى، "سوپاى ئیسرائیل به ره‌وشترین سوپایه له جیهان، پێویست ناكات وانه له پیاوێك (ئه‌ردۆغان) وه‌ربگرێت كه چه‌ندان ساڵه هاووڵاتییانى سڤیل (گه‌لى كورد) به ههرهمهكى ده‌كوژێت".
ناتانیاهۆ له تویته‌كه‌ى خۆى له‌باره‌ى ره‌خنه‌گرتنى ئه‌ردۆغان له ئیسرائیل نووسیویه‌تى، "له‌وه ده‌چێ ئه‌وان درۆى نیسان بكه‌ن"..