TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەردۆغانە ساختەکە دەستگیر کرا

Rozan Ateş
Yazar
📅 17 Ağustos 2023 19:10

پەیامی کورد... ئەردۆغانە ساختەکە دەستگیر کرا


دەزگای هەواڵگریی تورکیا ئەو کەسەی دەستگیرکرد کە لە ڕێی زیرەکیی دەستکردەوە دەنگی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی وڵاتەکەی بۆ لەخشتەبردنی بازرگان و بەرپرسان بەکاردەهێنا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەزگای هەواڵگری تورکیا بڵاویکردەوە، کەسێکیان دەستگیرکرد کە بە لاساییکردنەوەی دەنگی ئەردۆغان، پەیوەندیی بە بازرگان و بەرپرسان کردووە.

میدیای تورکیا بڵاویکردەوە، تۆمەتبارەکە زیرەکیی دەستکردی بۆ فێڵکردنەکە بەکارهێناوە.

دوای بەدواداچوونی دەزگای هەواڵگری تورکیا، شوێنی کەسەکە دەستنیشانکرا و پاش دەستگیرکردنی، رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کرا.

Paylas: