TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەردۆغان سەردانی سعوودیە دەکات

Rozan Ateş
Yazar
📅 28 Nisan 2022 18:38

پەیامی کورد... ئەردۆغان سەردانی سعوودیە دەکات

سەرۆککۆماری تورکیا، لەسەر بانگهێشتی شای سعوودیە، سەلمان بن عەبدولعەزیز سەردانی ڕیاز دەکات.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا لەمیانی کۆبوونەوەکانی سەردانەکەی ئەمڕۆ و سبەیدا، چاوپێداخشاندنەوە بە پەیوەندییەکانی تورکیا و سعوودیە دەکرێت و ئەنجامدانی کاری زیاتری پێکەوەیی تاوتوێ دەکرێت.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە بێت، هەر لە کۆبوونەوەکاندا جگە لە تاوتوێکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لەبارەی دوایین پێشهاتە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان، هەر دوو لا ئاڵوگۆڕی بیروڕای یەکتر دەکەن.

لەدوای کوژرانی (جەمال خاشقچی) ڕۆژنامەنووسی سعوودی لە باڵیۆزخانەی (ڕیاز) لە ئیستەنبوڵ-ی تورکیا لە ساڵی 2018، پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و سعوودیە گرژی و ئاڵۆزی تێ کەوت، سەردانەکەی ئەمڕۆی ڕەجەب تەییب ئەردۆغان-یش بە یەکەم سەردانی فەرمی هەژمار دەکرێت بۆ سعوودیە لە دوای ئەو ڕووداوە.

Paylas: