ئەردۆگان : بۆ هەر شوێنێک بچن، بۆ هەر کوێیێک هەڵێن، ئێمە بەدواتانەوەین
ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆمارى تورکیا ئەوڕۆ لە مێرسین گووتى:
لە سەرەتاى ئۆپراسیۆنى چڵە زەیتوون تا ئێستا ٣٢١٣ تیرۆریست کوژراون.
تا ئێستا ٨٥٠ کیلۆمەترى چوارگۆشەمان لە ناوچە جیاوازەکانى عەفرین کۆنتڕۆڵ کردووەتەوە.
ئامانجى ئێمە ئازادکردنى ٢٠٠٠ مەترى چوارگۆشەى ناوچەکەیە.
مەبەستى ئێمە پاکسازى ئەم ناوچەیەیە لە تیرۆریستەکانى ناوى نەوەک داگیرکردنى.
پاش عەفرین، لە هەر شوێنێکیش بن هەنگاوى پێویست بۆ تیرۆریستەکان دەگرینە بەر.
تورکیا بە درێژایی مێژوو هیچ وڵاتێکى داگیر نەکردووە.
ئێمە داگیرکەران زۆر بە باشى دەناسین.
ئێمە تەنیا خوازیارى ئایندەیەکى ئەمن و باتشین بۆ خۆمان و دۆستەکانمان.
یەکێک بۆ پێنسیلوانیا هەڵاتووە و یەکێکى دیکە بۆ ئەڵمانیا و یا هۆڵەندا. لەم وڵاتەوە بۆ یەکێکیتر خەریکى ڕاکردنن.
بۆ هەر شوێنێک بچن، بۆ هەر کوێیێک هەڵێن، ئێمە بەدواتانەوەین.
ئاگادارى ئامانجى گرووپە تیرۆریستییەکان و هاوپەیمانەکانیانین لە سوریە. هەر بۆیە ڕووبەڕوویان بووینەتەوە.
ئەگەر یەکێک بە لارى چاو ببڕێتە تورکیا، چاوەکانى دەردێنین.
ئەگەر تورکیا وەک تیرۆریستەکان و هەندێک وڵات، ویژدان و هەستیارى ئەخلاقی وەلانابا، عەفرین لە ٣ ڕۆژ ئازاد دەبوو.