ئەردۆگان: هیچ کەسێک ناتوانێت سنووری خۆی ببەزێنێت
لەمیانەی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی بەرپرسی لقەکانی ئاکپارتی لە ناوەندی سەرەکی پارتەکە رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆکی گشتی ئاکپارتی و سەرۆککۆماری تورکیا وتارێکی پێشکەش کرد.
هاوکات لە وتارەکەدا ئەردۆگان تیشکی خستە سەر ئۆپراسیۆنی چڵی زەیتوون و ووتیشی “ئۆپراسیۆنی چڵی زەیتوون بە سەرکەوتوویی بەردەوامی هەیە. تا ئێستا ٣٨٠٠ تیرۆریست لەچاڵاکی خراون”.
سەبارەت بە ئۆپراسیۆنی چاوەڕوان کراوی شەنگال و قەندیل، ڕەجەب تەیب ئەردۆگان وتی “بڕیارمانداوە چاڵاکییەکانی رێکخراوی جوداخوازی تیرۆری لە عێراق کۆتایی پێبهێنین. شتی جیاواز سەبارەت بە شەنگال دەوترێت. شەنگال ئەڵتەڕناتیڤی قەندیلە، بۆ ئێمە قەندیل چی بێت سنجاریش هەمان شتە. شەنگال بە هەر ج ناوێک بێت، پێویستە لە پەکەکە و رێکخراوە تیرۆریستییەکان پاکبکرێتەوە. بۆیە شەوێک لە تاویکدا بۆ ئەوێ دەڕۆین. ئەم کارانە بە دیاریکردنی کات و بەروار نابێت”.
دەربارەی ئۆپراسیۆنی سەربازی هاوبەش لەگەڵ عێراق و ئۆپراسیۆنی سەربازی بۆشەنگال، ئەردۆگان وتیشی “گەر خۆتان دەیکەین، بیکەن. گەر نایکەن وازبینن با ئێمە بیکەین. عێراق پەیمانی داوە کە بیکات. ئەمە کێشەیەکی هاوبەشی ئێمە و بەغدادە. ئامادەین لەگەڵ عێراق کار بکەین. چیتر پێویست ناکات ڕەخنە لە تورکیا بگیرێت”.
“هیچ کەسێک ناتوانێت سنووری خۆی ببەزێنێت و سووپای تورکیا بەبێ ڕەزامەندی ئێمە لە شوێنێکدا جێگای بۆ بکاتەوە”
لە وتارەکەدا سەرۆکی گشتی ئاکپارتی و سەرۆککۆماری تورکیا تیشکی خستە سەر لێدوانەکانی فەڕەنسا لەسەر ناوبژیوانیکردنی نێوان تورکیا و هەسەدە و هاریکارییەکانی ئەو وڵاتە بۆ هەسەدە، ئەردۆگان وتیشی “دەرگامان بۆ هەموو ئەو بۆچوونانە داخراوە کە پەکەکە و پەیەدە بە جیاواز دەبینێت. ئەوانەی دەیانەوێت بە یاریکردنی پیتەکان و گۆڕانکاری ناوەکان هەڵبخەڵەتێن، ئەوا بەخۆیان دەزانن. ئێمە دەزانین کە ئەمانە بێچووی هەمان مارن. ئیمە سەرقاڵین بە لەناوبردنیان، نەوەک ناولێنانیان”.
رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆککۆماری تورکیا رەخنەی توندی لەفەڕەنسا گرت و رایگەیاند “نیگەرانین بە هەڵوێستە هەڵەکانی ئەم دواییەی فەڕەنسا. هەفتەی ڕابردوو دیدارێکمان ئەنجامدا. بینیم شتی سەیر سەیر دەڵێت. منیش بە لەرەیەکی بەرزەوە پێیم ڕاگەیەند، هیچ کەسێک ناتوانێت سنووری خۆی ببەزێنێت و سووپای تورکیا بەبێ ڕەزامەندی ئێمە لە شوێنێکدا جێگای بۆ بکاتەوە”.