TR KU SO
FB X
Cîhan

کاردانەوەی تووندی عەسائێبی ئەهلی حەق سەبارەت بە پەیوەندی سووریا و ئێران لەگەڵ ئیمارات و عەرەبستان

سارا
Yazar
📅 20 Mart 2022 15:32
پەیامی کورد    ...   کاردانەوەی تووندی عەسائێبی ئەهلی حەق سەبارەت بە پەیوەندی سووریا و ئێران لەگەڵ ئیمارات و عەرەبستان

" عەدنان فەیحان " سەرۆکی فڕاکسیۆنی " سادێقوون " شاخەی سیاسی عەسائێبی ئەهلی حەق و هاوڕا لەگەل ئێران " لە پەرلەمانی عێڕاق ڕۆژی شەممە لە لاپەڕەی تویتەری خۆی کاردانەوەی خۆی سەبارەت بە فراوانکردنی پەیوەندی نێوان سووریا و ئێران لەگەڵ ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی و عەرەبستانی سەعوودی نیشان دا

بە پێی ڕاپۆرتێک فەیحان نووسی : " هاوکات لەگەل پێشوازی و دڵگرانی بە هۆی باشتربوونی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و سووری یا لەگەڵ ئیمارات و عەرەبستانی سەعوودی و ئەنجام دانی دیدارگەلێکی دوو لایەنە لە دوای ساڵانی شەڕ و پیلانگێڕی و گەمارۆ ، هەندێک لە عێراق گرووههای مقاومە و دژبەرانی سازان لەگەل ئیسرائیل ی بەرپرسی بەربەستی باشتربوونی پەیوەندییەکان لەگەل ئیمارات و عەرەبستانی سەعوودی ناوبرد و بە شێوەی سەرزەنشکارانە بە گرووپگەلی مقاومە دەڵێ کە هاوپەیمانەکانی ئێوە لە ووڵاتانی مێحوەری مقاومە و دژبەران سازانی خۆیان بەرەو نوێکردنەوەی پەیوەندی و باشترکردنی دۆخەکەیان دەڕوات و لەم نێوەندەدا عێراق بە هۆێ ئێوەوە بووەتە مەیدانی شەڕ و بەرپەچدانەوەی ووڵاتانی ناوچەکە .

سەرۆکی فڕاکسیۆنی سادێقوون ووتی : بەوان دەڵێم کە رابەران و بەرپرسانی ووڵاتان بە پێی گۆڕانکارییەکان و ڕووداوە نێودەوڵەتییەکان و ناوچەکە بە پێی بەرژەوەندی ووڵات و خەڵکەکەیان جووڵە دەکەن و بۆ ئەوان سەرمایەگوزاری دەکەن و بە هۆی بەرژەوەندییەکانی رابەر یا بەپرسێکی دیکە ئیزنی دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆیی و ڕۆڵی حۆکمڕانی وولاتەکەیان بە کەسانی دیکە نادەن ."

فەیحان هەروەها نووسی :" کەسێک بە من بناسێنن کە پەیوەندی عێراق لەگەل وولاتانی دیکە بە پێی بەرژەوەندییەکان ، پاراستنی حاکمییەتی عێراق ، نەهێشتنی دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆیی ، جیاوازی لە نێوان هاوڕێیەک کە لەگەڵم وەستاوە و دوژمنێک کە لەگەڵم شەڕی کردووە و هێرشی کردووەتە سەرم بەرەو پێش ببات ، ئەو کاتە من کڵاو لە سەرم هەڵدەگرم .

Paylas: