TR KU SO
FB X
Cîhan

پەرلەمانی عێراق لە سەر پرسی گرینگ ئەمڕۆ کۆدەبێتەوە

سارا
Yazar
📅 05 Ocak 2020 14:17

پەیامی کورد    ...    په‌رله‌مانی عێراق ئەمڕۆ کۆدەبێتەوە و بڕیارە خوێندنه‌وه‌ی یەکەم بۆ هەریەکە لە پرۆژه‌یاساكانی ده‌ركردنی هێزه‌ بیانیه‌كان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێکكه‌وتنی ستراتیژی نێوان عێراق و ئه‌مریكا بکرێت، ئەندامێکی پەرلەمانیش رایدەگەیەنێت، ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا پێوه‌ی پابه‌ند نه‌بێت هه‌مو رێوشوێنێكی له‌به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر.
کۆبونەوەی ئەمڕۆی په‌رله‌مانی عێراق "نائاسایی"یە، لەبارەی دۆخی عێراقەوە گفتوگۆ دەکرێت، پێدەچێت داواکاری ده‌ركردنی هێزه‌ بیانیه‌كان لە عێراقدا لەلایەن هاوپەیمانی فەتح-ەوە پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمان بکرێت.شیروان ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتی رایگەیاندووە  لە کۆبوونەوەکەی پەرلەماندا تەنها دۆخی ئێستا دەخاتەبەر باس، جارێ نازانن ئاخۆ داواکارییەکەی هاوپەیمانی فەتح دەدرێتە سەرۆکایەتی پەرلەمان یان نا.
کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی لەسەر داوای لایەنە شیعەکانە، ئەوەش دوای ئەوەی هەریەکە لە قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئەبوومەهدی موهەندیس جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی، لەلایەن ئەمریکاوە کوژران.محه‌مه‌د كه‌ریم، ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی فه‌تح له‌ په‌رله‌مانی عێراق لە لێدوانێکدا رایگه‌یاند، لە کۆبونەوەی په‌رله‌ماندا خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ هه‌ریه‌ك له‌ پرۆژه‌یاساكانی ده‌ركردنی هێزه‌ بیانیه‌كان له‌وڵاته‌كه‌ و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێکكه‌وتنی ستراتیژی نێوان عێراق و ئه‌مریكا ده‌كات.ئاماژەی بەوەشکرد، "سه‌رجه‌م بژارده‌كان له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبی و هاوڵاتیانی عێراق كراوه‌ ده‌بێت بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا، ئه‌گه‌ر ئه‌و ووڵاته‌ پابه‌ندی بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق نه‌بێت بۆ جێهێشتنی ئه‌م ووڵاته‌".

Paylas: