پەرلمانی تورکیا مۆڵەتی ناردنی سوپای بۆ سوریا و عێراق درێژ کردەوە
پەیامی کورد ... پەرلمانی تورکیا مۆڵەتی ناردنی سوپای بۆ سوریا و عێراق درێژ کردەوە
یاداشتنامەی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا بۆ درێژکردنەوەی دەسەڵاتەکانی سەرکۆمار بۆ ناردنی سوپای تورکیا بۆ عێراق و سوریا و ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن لەودیو سنوور لە کاتی پێویستدا لەو دوو وڵاتە بۆ ماوەی دوو ساڵ، لە ئەنجومەنی گشتیی پەرلەمانی تورکیا بە دەنگی "بەڵێ"ی ئاک پارتی، مەھەپە و ئییی پارتی لە بەرامبەر دەنگی "نەخێر"ی جەھەپە و ھەدەپە پەسەند کرا.
لە یاداشتنامەکەی ناردنی سوپای تورکیا بۆ عێراق و سوویادا؛ جەخت لەوە کراوەتەوە کە ئەو پێشھاتانەی کە لە ناوچەکانی نزیک سنورە وشکانییەکانی باشوری تورکیا روودەدات و ئەو پێکدادانەی کە ھەیە بەردەوامە لە زیادکردنی ھەڕەشە و مەترسی بۆسەر ئاسایشی نیشتمانی ئەو وڵاتە.
یاداشتنامەکەی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، کە جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە تورکیا گرنگییەکی گەورە بە یەکپارچەیی خاکی عێراقی دراوسێ، یەکێتی نیشتمانی و پاراستنی سەقامگیریی دەدات و تێیدا ھاتووە: "لەلایەکی دیکەوە، بەردەوامی ھەبوونی پەکەکە و داعش لە عێراق، ھەوڵەکانی جیاکاری لەسەر بنەمای رەگەز، ئاشتی ناوچەیی، لە نزیکەوە ھەڕەشە بۆسەر سەقامگیریی و ئاسایشی وڵاتەکەمان دروستدەکات.
هاوکات لە یاداشتنامەی ئیدلب تیشک خراوەتە سەر ئەوەی، پەکەکە،پەیەدە- یەپەگە، بەردەوامن لە چالاکییەکانیان لە سوریا و باس لەوە دەکات کە تورکیا بەمەبەستی پاراستنی ئەو ئارامی و سەقامگیرییەی کە ناوچەکانی ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا بنیات نراوە، لە چوارچێوەی بەرژەوەندی رەوای نیشتمانیی رێکاری پێوست گیراوەتەبەر.