TR KU SO
FB X
Cîhan

رووسیا کۆنترۆڵکردنی تەواوی شاری باخموتی راگەیاند

Rozan Ateş
Yazar
📅 21 Mayıs 2023 17:33

پەیامی کورد... رووسیا کۆنترۆڵکردنی تەواوی شاری باخموتی راگەیاند


وەزارەتی بەرگریی رووسیا رایگەیاند، تەواوی شاری باخموتیان لە ئۆکراینا کۆنترۆڵ کردووە.

وەزارەتی بەرگریی رووسیا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بە پێشهاتەکانی ئەم دواییەی باخموت لە ناوچەی دۆنێتسک کردووە کە بووەتە گۆڕەپانی پێکدادانەکانی نێوان یەکە سەربازییەکانی رووسیا و سوپای ئۆکراینا.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "لە ئەنجامی هێرشی مەفرەزەکانی ڤاگنەر بە پشتیوانی فڕۆکە جەنگییەکان و یەکەکانی تۆپهاوێژدا، تواندرا رزگارکردنی شاری ئارتیۆمۆڤسک (باخموت) تەواو ببێت".

دامەزرێنەری کۆمپانیای ئەمنی ڤاگنەر، یەڤگێنی پریگۆجین لای خۆیەوە رایگەیاندبوو کە باخموت بەتەواوی کۆنترۆڵ کراوە.

جێگری وەزیری بەرگریی ئۆکراینا، ئانا مالیار بە ئاماژەدان بەوەی کە باخموت لە دۆخێکی هەستیاردایە، سەرنجی خستبووە سەر ئەوەی کە یەکەکانی ئۆکراینا لە هێڵی بەرگریدان.

گوتەبێژی گرووپی هێزەکانی رۆژهەڵات لە سوپای ئۆکراینا، سێرگی چەرەڤارتی رایگەیاندبوو کە هێزەکانیان بۆ گەمارۆدانی باخموت ئۆپەراسیۆن ئەنجام دەدەن، بەڵام لەوانەیە ناو شارەکە جێ بهێڵن،

Paylas: