TR KU SO
FB X
Cîhan

سەڵاحەدین دەمیرتاش دوا پەیامی بانگەشەی خۆی بڵاو کردەوە

سارا
Yazar
📅 23 Haziran 2018 22:45

سەڵاحەدین دەمیرتاش کاندیدی پۆستی سەرۆککۆماری تورکیا ، لە کۆتایی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی تورکیادا پەیامی کۆتایی خۆی بڵاو کردەوە .

لە گرتیخانەی تورکیا ، لە پەیامەکەیدا ، سوپاسی ئەو کەسانە دەکات کە بانگەشەیان بۆ کردووە و ڕایانگەیاندووە ، لە چەن کاتژمێری داهاتوودا چارەنووسی تورکیا و کۆمەڵگای ئەو ووڵاتە بە گشتی دیاری دەکرێت.

سەڵاحەدین دەمیرتاش لە پەیامێکی دەنگیدا هەروەها داوا لە خەڵکی باکووری کوردستان و لە دەنگدەرانی باکووری کوردستان و تورکیا دەکات ، تا ڕاگەیاندنی کۆتایی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن سندووقەکان بپارێزن.

لەم پەیامەدا سەڵاحەدین دەمیرتاش پێی وایە لە هەڵبژاردنی سباینێ ٢٤ی ٠٦ ی ٢٠١٨ دا دیموکراسی و دیموکراسی خوازەکان سەردەکەون و ستەمکاری و گوشارەکان بەرەو کۆتایی دێت.

Paylas: