TR KU SO
FB X
Cîhan

سێلاو لە مازەندەران " ئێران " قوربانی لێکەوتەوە

سارا
Yazar
📅 19 Ocak 2019 02:13

پەیامی کورد  ...  ووتەبێژی ئۆرژانسی " بەشی فریاکەوتن " ١١٥ ی مازەندەران لە خنکانی ژنێکی ٤٦ ساڵان بە هۆی ڕوودانی سێڵاو لەم پارێزگایە هەواڵیدا .

بە پێی ڕاپۆرتێک بە " خەبەر ئانلاین " زەکەریا ئێشکپوور ووتەبێژی ئۆرژانسی " بەشی فریاکەوتن " ١١٥ ی مازەندەران ووتی : ساعەتی ١٠ شەوی ڕابردوو بە کاتی تاران هەواڵی خنکانی نەفەرێکیان بە ناوەندی پەیوەندییەکانی ئۆرژانسی مازەندەران ڕاگەیاند .

ئەو هەروەها ووتی : ئەم ڕووداوە لە ناوچەی سەید ئەبووساڵح شارۆچکەی قائیم شار ڕوویداوە ، لەم ڕووداوەدا ژنێکی ٤٦ ساڵان بە هۆی دەرچوون لە ئۆتۆمبێلەکەی لە حاڵی دەرباز بوون لە ڕۆخانەدا گرفتاری سێڵاو دەبێت و لە ئاوەکەدا خنکا .

ووتەبێژی ئۆرژانسی ١١٥ ی مازەندەران ڕوونی کردەوە : لاشەی ئەم کەسە لە ڕێگای خەڵکی ئەو ناوچەیە لە شوێنێکی دوورتر لە ئاوە دەرهێنرا ، تیمی ئۆرژانسی شەقامی ساری شارۆچکەی قائێم شار بۆ شوێنەکە ڕەوان کرا و لە دوای لێکۆلینەوە لە دۆخی بریندارەکە زانیان کە ئەو کەسە هیچ شوێنەوارێکی زینوو بوونی تێدا بەدی ناکرێت .

Paylas: