TR KU SO
FB X
Cîhan

سەرۆكی فیفا دەبێت دیاردەی ڕەگەزپەرستی لە یاریگاكانی جیهان كۆتایی پێ بێت

Rozan Ateş
Yazar
📅 17 Haziran 2023 15:43

پەیامی کورد... سەرۆكی فیفا دەبێت دیاردەی ڕەگەزپەرستی لە یاریگاكانی جیهان كۆتایی پێ بێت



جیانی ئینفانتینۆی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند کە زۆر گرنگە کاری گرنگ ئەنجام بدەن بۆ ڕووبەڕوبونەوەی دیاردەی ڕەگەزپەرستی و بەتەواوی ئەو ڕووداوانە بنبڕ بکرێت.

سەرۆکی فیفا جەختی لەوەشکردەوە کە پێویستە ڕێکارەکان بەشێوەیەکی توند و یەکلاکەرەوە بگیرێتەبەر و سزای وەرزشی بەسەر ئەو کەسانەدا بسەپێندرێت کە ڕەگەزپەرستی بەکاردەهێنن.

ئینفانتینۆ لە کۆبونەوەی لەگەڵ ئەندامانی هەڵبژاردەی بەرازیل رونیکردەوە کە لە تۆپی پێدا ڕەگەپەرستی هیچ جێگایەکی نیە و لەئەگەری بوونی هەر ڕووداوێک ڕاستەوخۆ یاریەکان ڕادەگیرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد کە پێویستە ئاستی پەیوەندیەکان لەگەڵ یاریزانەکان بەرزتربکەنەوە و چیتر بەهانە بۆ ئەو دیاردەیە نەهێننەوە.

لەکۆتایشدا دوپاتیکردەوە کە زۆر دڵخۆشە بە بڕیارەکەی ڤینیسیۆس جۆنیۆر کاتێک ڕەزامەندی نیشاندا تا ببێتە بەشێک لەکۆمەڵەی ئەو یاریزانانەی کەسنورێک بۆ ڕەگەزپەرستی دیاری دەکەن.

Paylas: