TR KU SO
FB X
Cîhan

سەرۆککۆماری مۆغۆلێستان خرایە ژێر چاودێرییەوە

سارا
Yazar
📅 28 Şubat 2020 22:53

پەیامی کورد   ...    سەرۆککۆماری مۆغۆلێستان خرایە ژێر چاودێرییەوە 

سەرۆکۆماری مۆغۆلێستان لە دوای گەڕانەوەی لە چین خرایە بن چاودێری پزیشکییەوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە ئاناتۆلی ، خالتما بتووڵغا ، سەرۆککۆماری مۆغۆلێستان لە دوای سەفەرەکی بۆ چین کە بە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤیرووسی کۆرۆناوە جیگای مەترسییە خرایە ژێر چاودێری پزیشکییەوە .

بەڕیوبەری دەوڵەت لەگەڵ هەموو ئەندامانی شاندەکەی لەوانەش وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەو ووڵاتە بۆ ماوەی ١٤ ڕۆژ دەخرێنە ژێر چاودێرییەوە . سەرۆککۆمار و  وەزیر هەموو ئەم ماوەیە لە نەخۆشخانەیەک لە شاری بایانزوورخ تێدەپەڕێنن و هەروەها باقی ئەندامانی شاندەکە لە نەخۆشخانەیەک لە ژێرگالانت لە بن چاودێری پزیشکیدا دەبن .

Paylas: