TR KU SO
FB X
Cîhan

سەرۆککۆماری ئەمریکا پێشوازی لە ڕێکەوتنی ئاگربەست لە یەمەن دەکات

سارا
Yazar
📅 02 Nisan 2022 13:41
پەیامی کورد    ...  سەرۆککۆماری ئەمریکا پێشوازی لە ڕێکەوتنی ئاگربەست لە یەمەن دەکات

بایدن سوپاسگوزاری لە ڕۆڵی عەرەبستانی سەعوودی و عەممان دەکات بۆ بە دەست هینانی ئەم ڕێکەوتننامەیە .

جۆ بایدن سەرۆککۆماری ویلایەتەیەکگرتووەکان پێشوازی لە ڕێکەوتنی ئاگربەستی سەرتاسەری لە یەمەن دەکات و بە ووتنی ئەوەی کە ڕێکەوتنی ئەنجام دراو هێورکەرەوەیەکە بۆ خەڵکی ئەم ووڵاتە کە ماوەیەکی درێژە دوا کەوتووە ، جەختی کردەوە کە هەنگاوگەلێکی گرینگی هەڵگرتووە بەڵام هێشتا بەس نییە .

ئەو لە بەیاننامەیەک کە کۆشکی سپی ئەوەی بڵاو کردووەتەوە ووتوویەتی یەم ئاگربەسە دەبێ بپارێزرێت و لە دوای سالانێک شەڕ ووتووێژکاران دەبێ بۆ گەیشتن بە ئاشتی سیاسی کە ئاشتی پایەداری بۆ هەموو خەڵک لە یەمەن بێنێتە ئاراوە هەرچی کاری قورس و گرینگە ئەنجامی بدەن .

بایدن سوپاسی ڕۆڵی عەرەبستانی سەعوودی و عەممان بۆ بە دەستهێنانی ئەم ڕێکەوتننامەیە کرد و ووتی هاوکات لەگەل هەوڵدان بۆ کەمکردنەوەی ئاڵۆزی و جێبەجی کردنی ئاشتی لە سەرتاسەری ناوچەکە ، ویلایەتەیەکگرتووەکان بەردەوامی بە هاوکارییەکان بۆ نەهیشتنی هەر جۆرە هەڕەشەیەک لە دژی دۆستان و شەریکەکانی خۆی دەدات .

Paylas: