TR KU SO
FB X
Cîhan

سەرۆکوەزیرانی عێراق ... هیچ ئاستەنگێک بۆ بوودجەی تەرخانکراوی هەرێمی کوردستان درووست ناکەین

سارا
Yazar
📅 08 Mayıs 2019 00:32

پەیامی کورد   ...    سەرۆكوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: ئێمە هیچ ئاستەنگێك درووست ناكەین بۆ دابینكردنی بودجەی تەرخانكراو بۆ هەرێمی كوردستان

بە هەواڵ و زانیارییەکان عادل عەبدولمەهدی سەرۆكوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند :  پارەی تەرخانكراوی یاسای بوودجەی 2019 ی هەرێمی كوردستان دەنێرین، ووتیشی: چاوپێكەوتنەكانمان لەگەڵ بەرپرسانی ئەڵمانیا و فەڕەنسا گرینگ بوە و بەڵێنی هاوكاری گەورەیان پێداوین.

لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی هەفتانەی خۆیدا، عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، پەیوەندیەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدرالی لە ئاستێكی زۆرباشدان، ئێمە هیچ ئاستەنگێك درووست ناكەین بۆ دابینكردنی بودجەی تەرخانكراو بۆ هەرێمی كوردستان.

عادل عەبدولمەهدی وتیشی، بیروبۆچونی جیاواز لەنێوان بەغدا و هەولێر هەیە، بەڵام گفتوگۆكانمان بەردەوامە لەسەر هەمو ئاستەكان.

سەبارەت بە هێزی پێشمەرگەش عادل عەبدۆلمەهدی ڕایگەیاند، هێزەكانی عێراق و هێزی پێشمەرگە پێكەوە دژی داعش شەڕیان كردوە، پەیوەندیەكانمان زۆر باشە و ئەو بۆشاییە ئەمنیەی هەبوە توانیومانە لەگەڵ هێزەكانی پێشمەرگە پڕیبكەینەوە.

لەبەشێكی دیكەی كۆنگرە ڕۆژنامەوانیەكەا، سەرۆكوەزیرانی عێراق باسی لە سەردانەكانی ئەم دواییەی كردو رایگەیاند: چاوپێكەوتنەكانمان لەگەڵ بەرپرسانی ئەڵمانیا و فەرەنسا گرنگ بوە و بەڵێنی هاوكاری گەورەیان پێداوین.

ووتیشی، ئەو ڕێكەوتنەی لەگەڵ ئەو ووڵاتانە كردوومانە سەركەوتوو بووە، ڕێكەوتنمان لەگەڵ كۆمپانیای سیمنسی ئاڵمانی بۆ داڕشتنی نەخشەڕێگای چارەسەر لە كەرتی كارەبا زۆر گرینگ بووە.

Paylas: