TR KU SO
FB X
Cîhan

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە ئیسرائیلە

Rozan Ateş
Yazar
📅 19 Ekim 2023 16:55

پەیامی کورد... سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە ئیسرائیلە

سەرۆک وەزیرانى بەریتانیا گەیشتە ئیسرائیل چاوەڕێ دەکرێت لەدوای ئەوە هاوکارییە مرۆییەکان بگەیەندرێتە کەرتی غەززە.

تۆڕی هەواڵی بی بی سی بڵاویکردەوە، “ریشی سوناک سەرۆک وەزیرانى بەریتانیا بە سەردانێک گەیشتە ئیسرائیل و بڕیارە لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ و بەرپرسانی باڵای دیکەی وڵاکەدا کۆببێتەوە”.

ئاشکراشیکرد، سەردانەکەی سوناک بە ئامانجی دەربڕینی هاوخەمییە بۆ قوربانیانی شەڕ و گەیاندنی هاوکاری مرۆییە بە هاوڵاتییانی کەرتی غەززە و هەوڵدانە بۆ ئازادکردنی بارمتەکانی لای بزووتنەوەی حەماس.

ئەمە لە کاتێکدایە، دوێنێ چوارشەممە جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا گەیشتە ئیسرائیل لە دوای ئەویش شەوی رابردوو ئۆلاڤ شۆڵتز راوێژکاری ئەڵمانیا گەیشتە ئەو وڵاتە.

 

Paylas: