Cîhan
سەرۆکوەزیرانی نوێی لۆبنان : هیچ پەیوەندییەکم لەگەڵ حێزبۆللا و بزووتنەوەی ئەمەل دا نییە
پەیامی کورد ... سەرۆکوەزیرانی نوێی لۆبنان : هیچ پەیوەندییەکم لەگەڵ حێزبۆللا و بزووتنەوەی ئەمەل دا نییە
" حسان دیاب " وەرۆکوەزیرانی نوێی لۆبنان لە ووتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی تەلەفزیۆنی OTV ، خۆی بە کەسێکی تەواو سەربەخۆ ناو برد و ڕایگەیاند : کە بە هیچ کەسێک ەوە نزیکی و پەیوەندی نییە و لە دوو ڕۆژی ڕابردووەوە یا دوو هەفتە و تەنانەت لە دوو مانگی ڕابردووەوە بە هیچ یەکێک لە ئەندامانی حزبۆڵڵاوە یا خود بزووتنەوەی ئەمەل چاوپێکەوتنی نەبووە و بەس ئەوەندە نەبێ لەگەڵ کەسایەتی " میشل عۆن " سەرۆککۆمار و " سعد الحریری " بەرپرسی دەوڵەت بۆ بەرەو پێش بردنی کارەکان دیداری هەبووە