TR KU SO
FB X
Cîhan

سێ تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست دا

Rozan Ateş
Yazar
📅 22 Aralık 2020 00:14

پەیامی کورد ... سێ تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست دا

 

وەزارەتی‌ تەندروستی‌ حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە ماوەی‌ 24 كاتژمێری‌ رابردوودا 165  توشبووی نوێی كۆرۆنا تۆمار كراوە و سێ توشبوش گیانیان لەدەستداوە.

 

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 21ی‌ كانوونی‌ یه‌كه‌می‌ 2020، وەزارەتی‌ تەندروستی‌ حكومه‌تی‌ هەرێم ئاماری‌ 24 كاتژمێری‌ رابردووی‌ تایبەت بە ‌كۆرۆنای‌ بڵاوكردەوە و بەپێی‌ ئامارەكە، لە ئەنجامی‌ ئەو پشكنینانەی‌ ئەنجامدراون، 165 توشبووی‌ نوێی‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا دەستنیشانكراون، بەوەش كۆی‌ گشتی‌ توشبووان گەیشتە 101 هەزار و 826 توشبوو.

 

هەر بەپێی‌ ئامارەكە، لەو ماوەیەدا سێ كەس بەهۆی‌ ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان لەدەستداوە، بەوەش كۆی‌ گشتی‌ گیان لەدەستدان گەیشتە سێ‌ هەزار و 343 كەس.

 

هەر بەپێی ئامارەكە لەو ماوەیەدا 358 كەس كە ‌هەڵگری‌ ڤایرۆسەكە بوون چاكبونەتەوە،  بەوەش كۆی‌ گشتی‌ چاكبونەوە گەیشتوەتە  67 هەزار و  261  كەس.

Paylas: