Cîhan
سعودیا فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی تێکشکاند
پەیام کورد ... سعودیا فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی تێکشکاند
هاوپەیمانی عەرەبی رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ١١ی تەشرینی یەکەمی ٢٠٢٠، حوسییەکانی یەمەن فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانیان بەئاڕاستەی سعودیا هەڵداوە و فڕۆکەکە کەبۆمبیڕێژکراو بوە، لەلایەن هێزەکانی سعودیە تێکشکێندراوە.
ئەحمەد مالیکی، وتەبیژی هاوپەیمانی عەرەبی رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە گروپی "حزبوڵا"ی سەر بەحوسییەکانی یەمەن فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان کەبۆمبیڕێژکراو بوە بەئاڕاستەی سعودیە هەڵداوە و لەلایەن هێزەکانی سعودیا تێکشکێندراوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، هێرشەکە بەمەبەست ئەنجام دراوە و ویستوویانە ناوچەکانی دانیشتوان لەشارۆچکەی نەجران لە سعودیە بکرێنە ئامانج.