پێشێل کردنی مافی مرۆڤ لە سووریا تاوتوێ کرا
بەڕێوبەرانی ئەمریکا ، بەریتانیا و فەڕەنسا لەگەڵ پارێزەرانی مافی مرۆڤی سووریا دا چاوپێکەوتنیان ئەنجامداو سەبارەت بە گرتنی ژمارەیەکی زۆری خەڵک بە تایبەت ئەو کەسانەی کە لە لایەن ڕژیمی بەشار ئەسەدەوە گیراون ، زانیارییان وەرگرت . ئەم کۆبوونەوەیە لە چوارچێوەی ٧٣ هەمین کۆبوونەوەی نەتەوەیەکگرتووەکان دا ئەنجامدرا .
ڕاگەیندراوێک لەلایەن وەزارەتی کاوباری دەرەوەی ئەمریکا بڵاو کرایەوە و لەم ڕاگەێندراوەدا هاتووە : لەم کۆبوونەوەیەدا زانیاری لە لایەن ناوەندی دیموکراسی جڤاتی سڤیل ناوەندی داد و بەرپرسیاریەتی سووریا و جێگرەوەکانی مافی مرۆڤ دا وەرگیرا .هەتاکوو ئێستا لە کاتی شەڕدا ٢١٠ هەزار کەس گیراونو ٨٥ هەزار کەسیش بێ سەرو شوێن بوونە و ١٤ هەزار کەس ئەشکەنجە کراون . هەتاکوو پێش دەستپێکردنی شەڕ زۆر کەس گیراون و ئەشکەنجە دراون تاکوو چاوترسێن بکرێن وبۆ ئەوەی ڕژیمیش بتوانێ دەسەڵاتی خۆی هەر بەردەوام بکات